خۆپیشاندەران داواى دەستلەکارکێشانەوەى پارێزگارى نەجەف دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ماوەى چەند ڕۆژێکە پشێویى و خۆپیشاندان لە پارێزگاى نەجەف دەستى پێکردووە، خۆپیشاندەران داواى لە دەست لە کارکێشانەوەى بەرپرسانى ئیدارەى خۆجەیی و پارێزگارى ئەو شارەش دەکەن.

بە سەدان هاووڵاتى ئەو شارە ماوەى سێ ڕۆژە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە، ئەمەیش گرژى و پێکدانان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستکرد، کە داوا دەکەن پاڕیزگار لوئەى یاسرى دەست لە کاربکێشتەوە.

بە وتەى خۆپیشاندەران، هۆکارى ناڕەزایەتییەکانیان نەبوونى خزمەتگوزارى پێویست و تێوەگەلانى بەرپرسانى ئیدارى پارێزگاى نەجەف لە گەندەڵى.

لە بەرامبەردا لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، هەندێک لایەنی سیاسی، بەبێ ئەوەی ناویان ئاشکرا بکات، پارە بە خەڵک دەدەن و دەیانگوازنەوە بۆ شوێنی خۆپیشاندانەکان.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین