پۆستێكى تر له ئیحسان عه‌بدولجه‌بار سه‌ندرایه‌وه
نوچه‌نێت
دواى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بڕیارى دانانى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، وه‌ك سه‌رۆكى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى، له لایه‌ن دادگاى باڵاى فیدڕاڵییه‌وه، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق كۆتایى به بڕیارى راسپاردنى وه‌زاره‌تى دارایى به ئیحسان عه‌بدولجه‌بار هێنا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 په‌رله‌مانى عێراق كۆتایى به راسپاردنى وه‌زاره‌تى دارایى به ئیحسان عه‌بدولجه‌بار هێنا، فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یێندراوێكدا باسى له‌وه كردووه، له‌سه‌ر داوایه‌ك كه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرا بوو، كۆتایى به‌وه هێنرا، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق به وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن ئیحسان عه‌بدولجه‌بار به‌ڕێوه‌ببرێت.
له 21ى مانگى ئه‌یلوولى رابردوو دادگاى فیدڕاڵى به بڕیارێك راسپاردنى ئیحسان عه‌بدولجه‌بارى به سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش كرد، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئیحسان عه‌بدولجه‌بارى راسپارد تا به وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تى دارایى به‌ڕێوه‌ببات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment