توركیا هەوڵەكانی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا و ئۆكراینا چڕدەكاتەوە تورکیە
مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "ئەنقەرە زۆرترین هەوڵی دیپلۆماسی داوە بۆ ئەوەی جەنگی ئۆكراینا رووسیا كۆتایی بێت."

ئەمڕۆ یەكشەممە (نۆی/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "توركیا لە قەیرانی دانەوێڵە بەكردەیی دەستی بە چارەسەكردنی ئەو قەیران كرد، هەوڵەكانی رێككەوتنی رەوانەكردنی گەنمی ئۆكراینی لێ بەرهەم هات."

سەبارەت بە كاردانەوەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوە كرد، "وڵاتانی جیهان ستایشی هەوڵەكانی توركیایان بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگە كردووە." بەگوێرەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا ئەنقەرە تا ئێستا سوورە لەسەر لێكنزیكردنەوەی ئەو وڵاتە.

دەربارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاوشئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "سەقامگیری ناوچەكەمان دەوێت، لەگەڵ ئیمارات ئاڵۆزییەك هەبوو ئێستا كار لەسەر ئاساییكردنەوە و گێرانەوەی پەیوەندییەكانمان بۆ رێرەوی ئاسایی دەكەین، ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل و میسڕ بەردەوامە."

وەزیری دەرەوەی توركیا روونی دەكاتەوە، ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر دۆزی فەڵەستین نابێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین