شاخه‌وان عه‌بدوڵا : سه‌درییه‌كان له‌ یه‌ك حاڵه‌تدا ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌لعره‌بیه‌ هیوا ده‌خوازێ سه‌درییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ پەرلەمان و بۆ ئه‌مه‌یش ده‌ڵێ، "ته‌نیا به‌ هه‌ڵبژاردنێكى تر ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نۆى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 شاخه‌وان عه‌بدوڵا باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌درییه‌كان بۆ په‌رله‌مان ده‌كات و پێیوایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى سه‌ربكه‌وێ ده‌بێت ته‌واوى لایه‌نه‌كان به‌شدار بن تێیدا، بۆیه‌ هیواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌درییه‌كان ده‌خوازێ.

كه‌چى شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێ، "بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكى ترى پێشوه‌خته‌ بكرێت". سه‌باره‌ت به‌ كاندیدبوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانیش، شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى پاڵپشتى كاندیدبوونى سوودانى ده‌كات، چه‌كى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌".

له‌ مانگى حوزه‌یرانى رابردوو 73 په‌رله‌مانتارى ره‌وتى سه‌در كه‌ موقته‌دا سه‌در رێبه‌رایه‌تى ره‌وته‌كه‌ ده‌كات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق كرد، ئه‌مه‌یش پرۆسه‌ى سیاسى ئه‌م وڵاته‌ى به‌ بنبه‌ست گه‌یاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین