مەسرور بارزانى: چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەبێتە چارەسەری کێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تشرینى یەکەم/2022) بە ئامادەبوونى بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، (پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بەڕێوەچوو و تێیدا وتارێکى پێشکەشکرد.
مەسرور بارزانى لە سەرەتاى وتارەکەیدا گوتى، "بە درێژایی مێژوو زوڵمێکی زۆر لە کورد وەکو نەتەوە کراوە، ئەم زوڵمە لە سەد ساڵی رابردوو تائێستا بەردەوامە، بەداخەوە لە جیاتی ئەوەی بیر لە چارەسەری بنەڕەتی بکرێتەوە، زۆر جار خەریکی ئەوەن بیانوو بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە وەکو پێویست چارەسەر نەکرێت، کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ کێشەیەکی جیهانییە، پێویستە هەموومان هەوڵی ئەوە بدەین پەنجە بخەینە سەر ئەو گرفتانە و هەڵانە دابنێین کە لە مێژوودا دەرهەق بەم ناوچەیە و ئێمە کراوە، بۆ ئەوەی رێگەچارەی گونجاویان بۆ بدۆزینەوە، لە ساڵانی رابردوو ئەو وڵاتانەی کە کێشەیان لەگەڵ کورد وەکو نەتەوە هەبووە نەیانهێشتووە کورد هەتا باسی کێشەکەی خۆشی بکات، هەر پێشنیارێکی خستبێتەڕوو بۆ چارەسەر، دواتر کورد تاوانبارکراوە بەوەی کە جوداخوازە یان کێشە و ئاژاوە دەنێتەوە، ئێمە وەکو هەر نەتەوەیەک هەقی ئەوەمان هەیە کە پێمانوایە چۆن سەقامگیری ناوچەکە دەستەبەر دەبێت و ئێمە چۆن دەتوانین فاکتەرێکی بنیادنەربین."
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا ڕایگەیاند، "چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەبێتە چارەسەری کێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، ئەگەر سەیری رووداوەکان بکەین لە سەد ساڵی رابردوو دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق تاکو ئێستا ئایا عێراق وەکو پێویست سەقامیگیری بەخۆییەوە بینیووە؟ پێشکەوتووە؟ توانیویەتی بە یەکسانی خزمەتی هەموو خەڵک بکات؟، بێگومان نەخێر، یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکان ئەو هەموو نەهامەتییە لەم وڵاتە روویانداوە ئەوەیە کێشەی کورد چارەسەر نەکراوە، رژێمە دیکتاتۆرەکان لەجیاتی ئەوەی رێز لە مافی گەلی کوردستان و عێراق بە گشتی بگرن، بیریان لە قڕکردن و چەوساندنەوەی خەڵکی کوردستان کردووەتەوە، ئەمەش وایکرد خەڵکی کوردستان پارێزگاری لەخۆی بکات".
سەبارەت رێزگرتن لە مافەکانى کوردستان، مەسرور بارزانى ئەوەشى خستەڕوو، "کورد وەکو نەتەوە رێزی لێنەگیراوە، بەڵام لە کوردستان رێز لە مافی مرۆڤ و نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان دەگیرێت، پێکەوەژیان بووتە پێناسەیەکی دیاری هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئێمە دەرفەتێکی وامان پێبدرابا کاربکەین، رێزمان لێبگیرابا، دان بە مافەکانمان دابنرابایە، بێگومان ئێمە دەمانتوانی پێشکەوتنی زۆر زیاتر نەک بۆ خۆمان، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکەش دەستەبەر بکەین."
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، "زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەنگی بە سیستمی فیدراڵی لە عێراق داوە، بەڵام زۆر لە خاڵەکانی پێشێلکران و جێبەجێ نەکران، چ میکانیزمێک هەیە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی پێشێلی دەستوورییان کردووە بەرپرساربن، چ میکانیزمێک هەیە بۆ ئەوەی ئەوانەی دەیانەوێت سوو ئیستیفادە لە دەسەڵات بکەن رێگەیان پێنەدرێت، بۆیە پێویستە بیرێکی جددیتر لەوە بکەینەوە، هەموومان پێکەوە کە بە ئاسوودەیی بژین و سەقامگیری بۆ وڵاتەکەمان دەستەبەر بکەین، پێویستە رێز لە یەکتر بگرین، شەراکەتی حەقیقی، یەکسانی و دادپەروەری لەم وڵاتە هەبێت، بە چاوی گومانەوە سەیری یەکتر نەکەین، ئەگەر کوردستان پێشکەوتووە ئەوا لەسەر حیسابی هیچ شوێنێکی دیکەی عێراق پێشنکەوتووە، بەپێچەوانەوە زوڵمیشی لێکراوە و مافی پێنەدراوە و ئەو بودجەی کە بۆی تەرخانکراوە پێی نەدراوە، ئەو پێشکەوتن و سەقامگیرییەی لە کوردستان هەیە دەکرێ هەمان نموونە لە ناوچەکانی دیکەی عێراقیش دووبارە ببێتەوە، کە بەیەکەوە ئیش بکەین".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment