مەسرور بارزانى لەیادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام: هیوادارم ببێتە هۆى قووڵکردنەوەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى یادى لە دایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا داوا دەکات، ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و لێبوردەیی.

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تشرینى یەکەم/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت) ڕایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم."

 

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین