حه‌نان فه‌تلاوى: نابێت ده‌رفه‌تى كراوه‌ به‌ كورد بدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حه‌نان فه‌تلاوى په‌رله‌مانتارى عێراق له‌ تویتێكدا ده‌نووسێ، "نابێت ده‌رفه‌تى كراوه‌ به‌ كورد بدرێت تا له‌سه‌ر یه‌ك كاندیدى سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌ون، ره‌نگه‌ ئه‌وان رێكنه‌كه‌ون".

شه‌وى رابردوو شه‌شى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 حه‌نان فه‌تلاوى سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق داوه‌ و ئۆباڵى دواكه‌وتنه‌كه‌ى خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆى كورد و ده‌شڵێ، "چاوه‌ڕوان ناكه‌ین تا كۆتایى دنیا بێ حكومه‌ت بین".

حه‌نان فه‌تلاوى ده‌ڵێ، "چاوه‌ڕوانكردنى كورد بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون، نابێت بۆ ماوه‌یه‌كى كراوه‌ بێت، ئه‌وان تا ئێستا رێكنه‌كه‌وتوون، ره‌نگه‌ رێكنه‌كه‌ون، بۆیه‌ دانیشتنێك بۆ دوو كاندید چاكترین چاره‌سه‌رییه‌، له‌سه‌ریانه‌ ده‌نگ بۆ كاندیده‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه‌.. چاوه‌ڕوان ناكه‌ین تا كۆتایى دنیا بێ حكومه‌ت بین".

پێشتر لایه‌نه‌ كوردییه‌كان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌، دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌ هۆى رێكنه‌كه‌وتنى شیعه‌كانه‌، نه‌وه‌ك كورد. پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ جیا كاندیدیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هه‌یه‌ و تا ئێستایش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكنه‌كه‌وتوون به‌ یه‌ك كاندید بچنه‌ دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماره‌وه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین