كازمى : موقته‌دا سه‌در هه‌ڵه‌ى كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى لۆفیگارۆى فه‌ڕه‌نسى ده‌ڵێ، "سه‌در به‌ كشانه‌وه‌ى له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵه‌ى كرد و ده‌رفه‌تى به‌ ركابه‌رانى دا".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 ده‌قى ئه‌و دیمانه‌یه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ رۆژنامه‌ى لۆفیگارۆى فه‌ڕه‌نسى كردوویه‌تى. مسته‌فا كازمى له‌ دیمانه‌كه‌دا باس له‌ چه‌ندان دۆسیه‌ى سیاسى و ئابوورى، یه‌كێكیان كشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌دره‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق.

كازمى له‌ دیمانه‌كه‌ ده‌ڵێ، "سه‌در له‌ بڕیارى كشانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵه‌ى كرد، ده‌رفه‌تى به‌ ركابه‌ره‌كه‌ى دا تا بۆشاییه‌كه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ و ببن به‌ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مان". كازمى سه‌رنجى خۆى زیاتر روون ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "گشت لایه‌نه‌ عێراقیییه‌كان كه‌م ئه‌زموونن له‌ به‌هاى دیموكراتى و له‌ یارى سیاسه‌تى دیموكراسیانه‌ شاره‌زا نیین".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى كازمى باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانێكى لاواز وه‌سف ده‌كرێت، ئه‌و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كاتێك هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان به‌ لۆژیكى گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ ماناى لاوازیی نییه‌، ده‌شڵێ، "رووبه‌ڕووى چه‌ندان ئاڵنگارى و كێشه‌ بوومه‌وه‌، پشتگیرى سیاسیم نه‌بوو، حزبێكى سیاسى یان فراكسیۆنێكم نه‌بوو، تا له‌ په‌رله‌مان پاڵپشتم بێت".


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین