په‌ڵپینه‌ چه‌ند سوودى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌؟ تەندرووستی

ئامادەکردن – سیهام میران

په‌ڵپینه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕووه‌كه‌ سه‌ووزه‌ نایابه‌كان، به‌ سه‌وزه‌یه‌كى زۆر گرنگ داده‌نرێت، به ‌گشتى زۆر ئاره‌زووى له‌سه‌ره‌، چونكه‌ كاریگه‌رى‌ له‌ بوارى ته‌ندروستیدا.

ئه‌م ڕووه‌كه‌ سه‌وزه‌ زیاتر له‌ ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ وه‌رزى هاویندا ده‌ڕوێت، توانایه‌كى به‌هێزى هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنى شێرپه‌نجه‌ به‌ته‌واوى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ كۆنه‌وه‌ له‌ وڵاته‌ جیاوازه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى گیروگرفتى نه‌خۆشى به‌كارهێنراوه‌ به‌ تایبه‌تى له‌ وڵاتى چین بۆ زۆر چاره‌سه‌ر به‌كاری هێناوه‌
سوود و گرنگى خواردنى په‌ڵپینە 
• توانایه‌كى به‌هێزى هه‌یه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ و دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ تووشبوونت به‌ شێرپه‌نجه‌. 
• یارمه‌تى هه‌رسى گه‌ده‌ ده‌دات و كردارى هه‌ره‌س ئاسان ده‌كات و ڕیخۆڵه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌. 
• تواناى نزمكردنه‌وه‌ى په‌ستانى خوێنى هه‌یه‌ . 
• ئاستى كۆلیسترۆڵى خوێن جێگیر ده‌كات و كۆلیسترۆڵى زیانبه‌خش نزم ده‌كاته‌وه‌. 
• ڕزگارت ده‌كات له‌ گیرو گرفتى قژ وه‌كو هه‌ڵوه‌رینى قژ یان بێهێزى قژ. 
• هاوسه‌نگى شه‌كر ده‌پارێزێت له‌ خوێندا ، چونكه‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر گلوكۆزدا. 
• بۆ چاره‌سه‌رى ڕۆماتیزمه‌ زۆر باشه‌ و تواناى كه‌م كردنه‌وه‌ى ئازارى ماسولكه‌ى هه‌یه‌. 
• ئازارى سووڕى مانگانه‌ى خانمان كه‌م ده‌كاته‌وه‌
• چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سییه‌كان ده‌كات . 
• چاره‌سه‌رى گیروگرفتى میز و بۆرى میز ده‌كات . 
• چاره‌سه‌رى غازات و ئاوسانى سك ده‌كات. 
• یارمه‌تیت ده‌دات له‌ چاره‌سه‌ر كردنى كۆكین و هه‌ناسه‌ توندى و هه‌ستیارى قوورگ و لووت. 
• ده‌ماره‌كانى خوێن ده‌پارێزێت له‌ توند بوون. 
• مێشك ده‌پارێزێت له‌ ئازار و توند بوونى . 
• یارمه‌تى گه‌روو ده‌دات له‌ ته‌ڕكردنى و نه‌رمكردنى

سه‌رچاوه‌ : دكتۆرى سه‌رهێڵ


 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین