لیز ترەس نامەیەک بۆ مەسرور بارزانى دەنێرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (سێى/تشرینى/2022) مەسرور بارزانى لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ڕاگەیاند، " نامەیەکمان لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو خاتوو لیز ترەس پێگەیشت. سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بە سەردانەکەمان بۆ بەریتانیا کردووە لە مانگی چواری ئەمساڵ و دەڵێت، زۆر خۆشحاڵبووم کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە لەندەن پێشوازیمان لە بەڕێزتان کرد و هیوادارم سەردانەکە بەرهەمدار بووبێت."
سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا لە نامەکەیدا، "باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو دەکات و دەڵێت: خۆشحاڵم کە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوولامان، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە."
سەبارەت پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و بەریتانیا باس لەوەدەکات، "ئێمە بەهای هاوبەشمان هەیە و پابەندین بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وەک بە شێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو و بەردەوام دەبین لەوەی لە نزیکەوە، بەیەکەوە بکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر."
لیز ترەس بۆ مەسرور بارزانى ئەوەشى نووسیووە، "ئومێدەوارم بەیەکەوە کاربکەین لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment