ساڵح موسليم: هيچ پەيوەندييەكى رێكخراوەييمان لەگەڵ پەكەكە نييە
ئەمڕۆ يەكشەممە (دووى/ترشنيى يەكەم/2022) ماڵپەڕى رۆژنامەى (شەرقلئەوسەت) بڵاويكردەوە ساڵح موسلم رايگەياندووە، "ئەوانەى بانگەشەى ئەوە دەكەن پەيەدە سەر بەپەكەيە، بۆ تۆمەتباركردنييەتى پەیەدەیە بە تيرۆر، ئێمە پێمانوايە دانانى پەكەكە لە ليستى تيرۆر بەهۆى فشارەكانى توركيا بوو، ئامانجەكەش بۆ رێگەخۆشكردن بوو بۆ هێرشكردنە سەرى، راستە ئێمە لەڕووى فيكرييەوە لە پەكەكە نزيكين و جێبەجێكردنى ستراتيژمان لەگەڵ بۆچوونەكانى عەبدوڵا ئۆجەلان يەكە، چونكە ئۆجەلان سەركردەيەكى كوردى و جيهانييە."
دەبارەى پەيووندييەكانى لەگەڵ توركيا ساڵح موسليم دەڵێت، "لە يەكەم ديدارم لەگەڵ باڵيۆزى توركيا لە ميسڕ بوو، پاشان لەسەر بانگێشتى سەردانى وەزارەتى دەرەوەى توركيام كرد، ديدارەكانمان پەيوەست بوو بە يەكخستنى پەيەدە و يەكينەكانى پاراستنى گەل لەگەڵ ئەنجوومەنى نيشمانى، دواتریش لەگەڵ ئيتلافى سوورى، ئەوەش بەبێ ئەوەى ئێمە هيچ قسەيەكمان هەبێت، جگە لە پاشكۆيەك زياتر نەدەبووين، دواتريش كە لەگەڵ بەرپرسانى ئيتلافى سوورى دانيشتين داوام لێكردن لە بەرنامەى سياسيان چارەسەكردنى دۆزى كورد بە شێوەيەكى دادپەروەرانە لە چوارچێوەى يەكێتى خاك و گەلى سووريا بنووسن، بەڵام ئەوان تەنانەت رەتيان كردەوە ئاماژەشى بۆ بكەن، بە بۆچوونى من ئەو رەتكردنەوە بە فشارى توركيا بوو."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ساڵح موسليم رەتى دەكاتەوە پەيوەندى ئەمنى و سەربازى لە نێوان (هەسەدە) و سوپاى سووريا هەبێت، دەشڵێت، "نزيكەى دوو ساڵ دەبێت هيچ كۆبوونەوەيەك نەكراوە، راستە رووسيا هەندێك هەوڵى دا، بەڵام دەسەڵاتدارانى سووريا رەتى كردەوە لەگەڵ هەسەدە دانيشن."
سەبارەت بە بوونى ئەمەريكا و رووسيا لەو ناوچانە، هاوسەرۆكى پێشووى پەيەدە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە داوامان لەو دوو وڵاتە نەكردووە، هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بۆ بەرەنگابوونەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش دامەزرا، لەكاتى هێرشەكانى داعش بۆ سەر كۆبانێ داوايان كرد هاوكاريمان بكەن، ئێمەش هاوكارييەمانمان قبووڵ كرد."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment