حکومەتى هەرێم ڕۆژێک دەکاتە پشوو کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان بە فەرمى ڕۆژێک لەم هەفتەیە دەکاتە پشوو و دەشڵێت، ئەم پشووە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان لە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى/تشرینى یەکەم/2022) د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "ڕۆژی دووشەممە، 3ـی 10ـی 2022 بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق" دەبێتە پشووى فەرمى.

هاوکات وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەشڵێت سبەى، "لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان" پشووى فەرمییە.

ئەم بڕیارەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکى تشرینى یەکەم، ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی كۆماری عێراقه‌وه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ هه‌موو داموده‌زگاكانی وڵات پشووی فه‌رمییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین