داواى سزادانى به‌رپرسێك له‌ كازمى ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌سه‌ر رووخانى باڵه‌خانه‌یه‌كى حكومه‌تى عێراق، په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سێ به‌رپرس ده‌كات و داوایش له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ پۆسته‌كه‌ى دووربخاته‌وه‌ و به‌ دادگاى بدات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دووى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 لیژنه‌ى ده‌ستپاكى پەرلەمانی عێراق ئاشكراى كردووه‌، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سێ به‌رپرسى عێراقى ده‌كات، كه‌ بریتین له‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و پارێزگارى به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى به‌غدا.

له‌سه‌ر دۆسیه‌ى باڵه‌خانه‌ى تاقیگه‌ى نیشتمانى بۆ نه‌خۆشییه‌كان، كه‌ له‌ ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ى به‌غدا دوێنێ رووخا. به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌كیش كه‌ له‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هادى سه‌لامى په‌رله‌مانتار نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌ و داواى لێ ده‌كات سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان سزا بدات و راده‌ستى دادگاى بكات.

دوێنێ له‌ ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ى به‌غدا، باڵه‌خانه‌یه‌كى چوار نهۆمى كه‌ تاقیگه‌ى نیشتمانى بوو بۆ شیكارى نه‌خۆشییه‌كان رووخا، تیمه‌كانى فریاكه‌وتن توانیان 13 كه‌س له‌ مردن رزگار بكه‌ن. به‌هۆى ئه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه‌ نوێ بوو، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ په‌رله‌مانتاران گومانیان له‌ دروستكردنى باڵه‌خانه‌كه‌ كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین