لە سلێمانى دوو کەس بە تۆمەتى هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیرکران هەواڵ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى، دوو کەسیان دەستگیر دەکەن، بە تۆمەتى هه‌ڕه‌شه‌کردن بە ‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه ‌و ڤیدیۆی تایبه‌تى ژنێک.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى/تشرینى یەکەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، "دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تیان له‌ژنێك كردبوو."

لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژنێك له‌بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه ‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی‌ لێده‌كه‌ن، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌و."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر، ج، س) و (ر، س، ع) له‌ ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (2) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین