ڤلادیمێر پۆتین چوار ناوچەی ئۆكراینای بە خاكی وڵاتەكەی لكاند
ئەمڕۆ هەینی (30/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە ڤلادیمێر پۆتین ناوچەكانی ڤلادیمێر (خێرسۆن و لۆهانسک، دۆنێتسک و زاپۆریژیا)ی ئۆكراینای خستە خاكی رووسیا لە وتاری رێوڕەسمی واژركردنی لكاندنی ئەو ناوچانە بەخاكی وڵاتەكەی رایگەیاند، “هاونیشتیمانیانی ئەو ناوچانە بەخواستی خۆیان بڕیاری لكاندنی ناوچەكانیان بە رووسیا داوە، ئەوەش مافێكی خۆیانە.”
لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، “دیاریكردنی مافی چارەنووسی گەلان شتێكی بەڵگە نەویستە باپیرانمان بەرگریان لەو ناوچانە كردووە، لە جەنگی جیهانی دووەم باپیرانمان زۆر دلێردانە لە پێناو ئەو ناوچانە جەنگاون و هەندێكیان ژیانی خۆیان لە پێناوی بەخت كردووە."
سەبارەت بە هەڵوێستی دانیشتوانی ئەو ناوچانە پۆتین جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “بژاردەی ملیۆنان خەڵك لەو ناوچانە چارەنووس و داهاتووی هاوبەشمانن، ئەوەش هەستێكە كەس ناتوانێت لە ئێمەی داڕنێت، لێرەوە دەمەوێت دەسەڵاتدارانی كیێڤ و وڵاتانی رۆژئاوا گوێیان لێ بێت، دانیشتوانی ئەو ناوچانە تازە بۆ هەتا هەتایی بوون بە هاونیشتیمانی رووسی، ئێمەش هەموو خاكی خۆمان دەگێڕینەوە و بە هەموو هێزی خۆمان پارێزگاری لە گەلانمان دەكەین، لەو نزیكانە دەست بە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە دەكەین ژیانێكی خۆش و سەقامگیریان بۆ دابین دەكەین."
پۆتین لە بەشێكی تری قسەكانی هێرشی توندی كردە سەر وڵاتانی رۆژئاوا گوتی، “لە ساڵی (1991) دامەكەكانی رۆژئاوا كەوتن، كە هەوڵیان دەدا رووسیا هەڵوەشێننەوە، گەلەكانی رووبەڕووی یەكتری بكەنەوە، داواش لە كیێڤ دەكەم دانوستاندن بكەین، ئێمە گفتوگۆ لەسەر خواستی جەماوەری ئەو ناوچانە ناكەین، ئەوە تەواو بوو، رووسیاش هەرگیز پشت لە گەلی خۆی ناكات."
لە چەند رۆژی رابردوو سەرۆكی رووسیا راپرسی لەو ناوچانە ئەنجام دا بۆ ئەوەی بیانخاتە سەر خاكی وڵاتەكەی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment