محەمەد حەلبووسی: ئەمەریكا دەستبەرداری عێراق بووە
ئەمڕۆ هەینی (30/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دیدارێكی كەناڵی عەرەبیە رایگەیاند، "پاڵپشتی ئەمەریكا بۆ عێراق ئەوەندەی قسەكردنە لە راگەیاندنەكان، ئەوەندە لەسەر ئەرزی واقیع بوونی نییە، لەو قۆناغەی ئێستاش سەقامگیری وڵاتەكەمان لە كارە لەپێشینەكانی واشنتن نییە."
سەبارەت بەكاریگەری رەوتی سەدر لە بەشێكی تری قسەكانی حەلبووسی ئاماژەی بەوە كردووە، "كەس ناتوانێت رەوتی سەدر بەلانێت، پێویستیشە پەرلەمان دەست كار و ئەركەكانی خۆی بكاتەوە."
دەربارەی دەست لەكار كێشانەوەی كە بەم دواییە پەرلەمان رەزامەندی رەتی كردەوە رەزامەندی لەسەر نیشان بكات، سەرۆكی پەرلەمان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، بڕیارێكی كەسێكی بوو هیچ شتێكی تری لەپشت نەبووە.
سەبارەت بە ناكۆكییە سیاسیەكان محەمەد حەلبووسی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "پێویستە هەموو لایەنەكان بەبێ مەرجی پێشوەختە دەست بەگفتوگۆ بكەن ناكۆكییە سیاسییەكان نەگوازنەوە دەرەوەی پەرلەمان."
نزیكەی ساڵێكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كراوە، تا ئێستا لایەنە سیاسییەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment