درۆنێك له‌ ناوچه‌ى سه‌وز كه‌وته‌ خواره‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق ئاشكرایان كردووه‌، درۆنێك له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌ڵام هێشتا زانیارى زیاتر ئاشكرا نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/ئه‌یلوول/2022 بۆ میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كردووه‌، درۆنێك له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام زیانه‌كان له‌سه‌ر جۆرى درۆنه‌كه‌ و زیانه‌كانى ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانى خۆى بكاته‌وه‌ و تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بدات.

پێشتر میدیاكان ئاشكرایان كردووه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا رێكارییه‌كى ئه‌منى تووند گیراوه‌ته‌ به‌ر چونكه‌ جگه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دادگاى فیدڕاڵیش بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌در بخاته‌ڕوو.

خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى تشرینى 2021 هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆى قه‌یرانى سیاسى ته‌نیا نۆ دانیشتنى كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین