محەممەد حەلبووسى دەستلەکاردەکێشێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، ڕۆژى چوارشەممەى داهاتوو کۆدەبێتەوە، بەپێى نووسراوێک، یەکێک لە خاڵەکانى بەرنامەى کارى دانیشتنەکە، دەنگدانە لەسەر دەستلەکارکێشانەى محەممەد حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئێستاى عێراق دەدەرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ئەیلوول/2022) بەپێى نووسراوێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، ڕۆژى چوارشەممە (28-9-2022) کۆدەبێتەوە، بۆ دەنگدان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى محەممەد حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئێستاى عێراق.

لە بەشێکى ترى نووسراوەکەدا هاتووە، لە دانیشتنەکەى ڕۆژى چوارشەممەى داهاتوو، پرۆسەى دەنگدا بۆ هەڵبژاردنى جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەراى ئێستاى عێراق بەڕێودەچێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین