ئه‌مریكا دووپات له‌سه‌ر هاوكارى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، دوێنێ سیلیست واڵانده‌ر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتى له‌سه‌ر هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/ ئه‌یلوول/2022 باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ سیلیست واڵانده‌ر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ئه‌نجامى داون.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان دووپات له‌سه‌ر به‌هێزكردنى تواناى سه‌ربازی و به‌رگرییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق كراوه‌ته‌وه‌. سیلیست واڵانده‌ر بۆ به‌رپرسان دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ى له‌نێوان ئه‌مریكا و عێراق هه‌یه‌ درێژخایه‌ن و ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به‌ بونیادنانى تواناى ئۆپراسیۆنسازى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه‌ به‌ ئامانجى به‌رده‌وامبوونى ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ دژى داعش.

هاوكات فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له‌ نیویۆرك له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك رێكخه‌رى كۆشكى سپى بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا كۆبووه‌ته‌وه‌ و باسیان له‌ میكانیزمى جێبه‌جێكردنى هه‌نگاوه‌كانى رێككه‌وتنى ستراتیژى نێوان ئه‌مریكا و عێراق كردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین