يۆنان و سووريا رێككەوتنى هێڵى دەريايى واژۆ دەكەن
رۆژى سێشەممە (20/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە نيكۆلاس پرۆتۆنۆتاريۆس، كاربەڕێكەرى باڵيۆزخانەى يۆنان لە ديمەشق حازم دانيال، سەرۆكى ژوورى بارزگانى تەڕتووس رێككەوتنى كردنەوەى هێڵى راستەوخۆى دەرياييان لەنێوان پيرايۆس و تەڕتوس واژۆكرد.
بەگوێرەى خاڵەكانى ئەو رێككەوتنە هەردوولا پاڵپشتى پەرەپێدانى پەيوەندى راستەوخۆى نێوان كۆمپانيا و دامەزراوە و رێكخراوەكان بزنسمان و كۆمەڵەكانى هەردوو شار دەكەن.
لە بەشێكى تر ئەو رێككەوتنە هاتووە پێويستە هەردوولا رێكارى پێويست بەشێوەيەكى فراوانتر بۆ پەرەپێدانى هاوئاهەنگى دوولايەنە بگرنەبەر.
سەبارەت بەو رێككەوتنە تاريۆس رايگەياند، “كارى لەپێشينەى باڵيۆزخانەمان دروستكردنى زەمينەى هاوبەشە بۆ بازرگانى نێوان وڵات، ئامادەين بۆ هەر هاوكارييەكى پێويست ئاسانكارى بكات، بڕياريشە لەو نزيكانە (30) بازرگانى سوورى بەشدارى لە ديدارێكى گرنگى ئابوورى لە يۆنان بكەن، سەرەڕاى هەبوونى سزاكان دەخوازم پەرە بە پەيوەندييەكانمان بدەين."
هەر لەو كۆبوونەوە چەند پێشنيارێك لە لايەن ئەندامانى ژوورى بازرگانى كرا بۆ بەرەو پێشبردنى پەيوەندى راستەوخۆ، هەر لەو سەردانە بەڵێنى پێدانى ڤيزە بە بازرگانانى سووريا راستەوخۆ لە باڵيۆزخانەى يۆنان لە ديمەشق درا، بەبێ ئەوەى لە لبنان ڤيزا وەربگرن، بڕيايشە پشت بە بەندەرى تەرتوس بۆ بازرگانى بە ئاڕاستەى عێراق و وڵاتانى كەنداو ببەستن.
لەلايەكى ترەوە د.سلێمان رەيا، ئەندامى ژوورى بارزگانى سوورى رايگەياند، "يۆنان هەندێك خزمەتگوزارى لە بوارى گواستنەوەى دەريايى پێشكەش كردووە، بەڵام بەهۆى مامەڵەى خراپى يەكێك لە بانكەكانى يۆنان نزيكەى (100) كۆمپانياى وڵاتەكەمان لەبەر هەبوونى هەڵەيەك زيانێكى زۆريان بەركەوت، ئەوەش لە بوارى وەبەرهێنان سووكايەتييە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "ئێستاش بەربەرست لەبەردەم نوێكردنەوەى مانەوەى سوورييەكان لە يۆنان هەيە، پێيانوايە دەستێك هەيە وەك بزنسمان قبوڵيان ناكەن، بەڵكو وەك پەنابەر سەيريان دەكەن، ئەوەش مايەى قبووڵكردن نييە، دەخوازين باڵيۆزخانەى يۆنان لە دواى واژۆكردنى ئەو رێككەوتنە چارەسەرى ئەو كێشەيە بكات، سەبارەت بە سزاكانيش ئەوە پەيوەستە بە گەيشتن بە چارەسەرى سياسى."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment