هێرش كرايە سەر ديمەشق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دەنگى چەند تەقينەوەيەكى بەهێز لە رۆژئاواى ديمەشقى پايتەختى سووريا بيستراوە، لە هەمان كات تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان چەند وێنەيەك بڵاوكراوەتەوە دووكەڵ لە چەند خانووێك هەڵدەستێت.

ئەمرۆ شەممە (20/ كانوونى يەكەم/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، پێشنيوەڕۆى ئەمڕۆ هێرشكرايە سەر چەند ناوچەيەكى رۆژئاواى ديمەشق.

بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى فەرمى سوورى (سانا) هێرشەكە چەند خانووێكى لە گەڕەكى مزەى ديمەشق كردۆتە ئامانج، ئەوەش لە ئەنجامى هێرشى دوژمنكارانەى سووريا بووە.

لە لايەكى ديكەوە ماڵپەڕى رۆژنامەى وەتەنى سوورى نووسيوويەتى دەنگى قينەوە لە ئاسمانى ديمەشق بيستراوە، لێكۆڵينەوە بۆ زانينى سەرچاوەى ئەو دەنگانە دەستى پێكردووە.

تيمى ئاگركوژێنەوە بە رۆژنامەكەيان رايگەياندووە، دوامان لێكراوە ئاگر لە چەند شوێنێك كەوتۆتەوە، بەرەو شوێنەكان دەچين.

سەبارەت بە زيانەكانيش تاوەكوو ئێستا زيانەكان ديارى نەكردووە، هيچ لايەكيش بەرپرسيارێتى خۆى لەم هێرشانە رانەگەياندووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین