ئەردۆغان: بۆ پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان پرس بەكەس ناكەین
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لە ديدارێكى كەناڵى (PBS) ئەمەريكى تيشكى خستە سەر چەند پرسێكى تايبەت بە توركيا و جيهان، لە سەرەتای ئەم دیدارە ئەردۆغان دەڵێت، "توركيا تاكە وڵاتە دەخوازێت جەنگى نێوان رووسيا و ئۆكراينا كۆتايى بێت، داواشمان لە ڤۆلۆديمێر زيلينكسى سەرۆكى ئۆكراينا و ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا كردووە، كۆتايى بەو جەنگە بهێنێت، چونكە هيچ سەركەوتن لە جەنگێك نييە كۆتايى بە مردنى كوشتنى بهێنێت."
دەربارەى هەوڵەكانى ئەردۆغان رايگەياند، "ئێمە هەوڵەكانمان بەردەوام بۆكردنەوەى رێڕەوى دەرياى رەش، نزيكەى سێ مليۆن تۆن بەرهەمى كشتوكاڵى رەوانە كراوە، ئێستا لە قۆناغێكى نوێ داين بۆ كردنەوەى رێگە بۆ بەرهەمە رووسيەكان بۆ جيهان، خواستى ئێمە ئەوەيە ئەو بەرهەمان بگاتە وڵاتە هەژارەكان نەك وڵاتە پێشكەوتووەكان."
دەربارەى هەوڵەكانى ئاشتيش ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، "ئەنقەرە دەخوازێت هەردوو سەرۆك كۆببنەوە، هەرچەندە تائێستا سەركەوتوو نەبووينە، بەڵام لە سەركەوتنیش بێهيوا نەبووينە، چونكە پۆتين و زيلينسكى لە گفتوگۆكان بەردەوامين، هەموو هەولێكیان لەگەڵ دەخەینەگەڕ، لايەنگرى هيچشيان ناكەين."
ئەردۆغان: توركیا نە وڵاتێكی رۆژهەڵاتییە نە رۆژئاوایی
لە وەڵامى پرسيارى كۆتاييهێنان بەو جەنگەش بەزوویی سەرۆكى توركيا گوتى، "لە كۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆكى رووسيا لە ئۆزبەكستان بە وردى باسى كۆتاييهێنان بەو جەنگەمان كرد، ڤلاديمێر پۆتين خواستى ئەوەى هەيە ئەو جەنگە بە زووترين كات كۆتايى بێت، بۆ نموونە هەردوولا گەيشتنە لێكتێگەيشتن بۆ گۆڕينينەوە (200) ديل، ئەوەش بەرەوپێشچوونێكى زۆرباشە، ئێستا كار لەسەر رێكارەكانى دەكەن."
سەرۆكى توركيا لە بەشێكى ترى قسەكانى باسى لە كۆنتڕۆڵكردنەوەى ئەو ناوچانە كرد كە رووسيا دەستى بەسەر داگرتبوو، ئەوەشى بە هەنگاوێكى گرنگ بۆ ئاشتى وەسف كرد و ئاماژەى بەوە كرد هەنگاوەكانى ئەنتۆنيۆ گوترێس، سكرتێرى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان بەرەو ئەو ئاڕاستەيە.
سەبارەت بەهەبوونی گۆڕى بە كۆمەڵ لەو ناوچانەى هێزەكانى رووسيا كشاينەوە، ئەردۆغان گوتى، "پێويستە نەتەوە يەكگرتووەكان ئەوە ديارى بكات، تا ئێستاش نەتەوە يەكگرتووەكان هيچ شتێكى لەو بارەوە نەكردووە، بڕياردان لەسەر ئەو پرسە ياخود لێدوان لەبارەی بۆ وڵاتێك كە هاوسەنگى راگرتووە دەمانگۆڕێت بۆ وڵاتێكى لايەندار، ئەوەش كارێكى درووست نييە."
دەربارەى پرسى فڕۆكەى (ئێف 16)ى ئەمەريكى ئەردۆغان گوتى، "ئەگەر لەگەڵ ئەمەريكا نەگەيشتينە ئەنجامێكى باش ئەوە خۆمان چارەسەرى دەكەين."
سەبارەت بە سزاكانى پەيوەست بە پرسى فڕۆكەى شەڕكەر، سەرۆكى توركيا ئەو سياسەتەى بە هەڵە وەسفكرد و ئاشكراشى كرد، جۆ بايدن سەرۆكى ئەمەريكا بەڵێنى چارەسەكردنى ئەو كێشەيەى پێداوە.
سەرۆكى توركيا لەو ديدارە باسى لە خواستى وڵاتەكەى بۆ بوون بە ئەندامى رێكخراوى شەنگەهاى بۆ هەماهەنگى نێوان رووسيا و چين و ئێران كرد و روونى كردەوە، توركيا بەشێكە لە جيهان، نە رۆژهەڵاتييە نە رۆژئاواييە، بەڵام يەكێتى ئەوروپا (52) ساڵە بەردەوام يارى بە ئەنقەرە دەكات، دواتريش نەيكرد بە ئەندامى خۆى.
لە بەشێكى ترى قسەكانى لەگەڵ سەر پرسە گوتى، "ياريكردن لەگەڵ توركيا كە خاوەنى پێگەيەكى جوگرافى بەهێزە، بۆ ئەنقەرە هەڵگرى زۆر واتايە، ئێمە ناچارنين روونكردنەوە بۆ يەكێتى ئەوروپا بدەين كە لەگەڵ كێ قسە دەكەين، ئێمە لەگەڵ هەر وڵاتێكی جيهان بمانەوێت قسە دەكەين، چونكە ئێمە هەموومان بەشێكيان لەو جيهانە."
رووسیا دەیەوێت بە زووترین كات ئەو جەنگە كۆتایی بێت
سەرۆكى توركيا سەبارەت بە ئەندامبوونى سويد و فيلەندا گوتى، "پێويستە هەموو درك بەوە بكەن سوويد باوەشى بۆ نەيارەكانى ئێمە كردۆتەوە، تەنانەت لەو وڵاتە نەيارەكانمان چووينە ناو پەرلەمانيش."
لە بەشێكى ترى قسەكى گوتى، "رێكخراوەكان لە شەقامەكانى ستۆكهۆڵم خۆپيشدان دەكەن هێرش دەكەنە سەر ئەو توركانەى لەو شارەن، بەڵام لەم ڕووەوە فيلەندا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو گرووپانە وەك سويد نييە."
دەربارەى هەڵوێستيان ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوە كردووە، "توركيا رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتە دەرنابڕێت، ئەگەر ئەو دوو وڵاتە پابەند نەبن بە كۆنتڕۆڵكردنى چالاكى ئەو گرووپانە."
سەرۆكى توركيا لە بەشێكى ترى ئەو ديمانەيە باسى لە دۆسيەى ئاوارەكانى سووريا كرد و روونى كردەوە، "توركيا بەردەوامە لە دروستكردنى شوێنى پێويست بۆ ئاوارەكان لە باكوورى سووريا لە بودجەى تايبەت خانوونيان بۆ درووست دەكەين، گەڕانەوەى ئاوارەكان بۆ شوێنى خۆيان بە شێوەيەكى ئازادانەيە، پلانمان ئەوەيە لە قۆناغى يەكەم يەك مليۆن ئاوارە بگەڕێنينەوە شوێنى خۆيان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment