زاوایەک هێرشدەکاتە سەر خەسوو و خەزوور و هاوسەرەکەى هەواڵ

نوچەنێت:

زاوایەک بە چەقۆ لە خەزوور و خەسوو و خێزانەکەى بەر چەقۆ دەدات. بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانى سلێمانى دەڵێت، تاوانبارەکە دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (18/ئەیلوول/2022) عەمید سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان لە سلێمانى ڕایگەیاند، رووداوەکە بە هۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتیى بووە لە گەڕەکى ئاوارەكانی ناوچەی تانجەرۆ لە سلێمانی و برینى بریندارەکە سووکە.

هاوکات بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان لە سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو کەسەى خەسوو و خەزوور و هاوسەرەکەى بریندارکردووە، تەمەنی (21) ساڵە، لەسەر رووداوەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەمساڵ لە هەرێمى کوردستان، دروستبوونى شەڕ و کێشە لە نێوان زاوا و خەزوور بە هۆکارى جیاواز زۆر بووە و تا ئێستا چەندین حاڵەتى بریندارکردن لە نێوان زاوا و خەزوور و هاوسەران تۆمارکراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین