وتاربێژی نەجەف: چاكسازی بە دووركەوتنە لە گۆڕەپانی سیاسی ناكرێت
ئەمڕۆ هەینی (16/ئەیلوول/ 2022) ماڵپەڕی (شەفق نیوز) بڵاویكردەوە سەدرەدین قەبانچی لە وتاری هەینی رایگەیاند، "پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران بە زووترین كات بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق دابنێشێت."
لە بەشێكی تری قسەكانی وتاربێژی نەجەف ئاشكرای كرد، "لەدوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا ناتوانێت ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشێنێتەوە، دوای كۆتاییهاتنی چلەی ئیمام حوسێن دانیشتنەكان دەستپێدەكەنەوە."
قەبانچی داواشی كرد پێویستە بە هاوبەشی حكومەتی عێراق لە لایەن هەموو لایەنەكان و پێكهاتەكانی عێراق پێك بهێت، عێراقیشی بە هی هەموو وڵاتیان ناوبرد.
سەبارەت چاكسازیش وتاربێژی هەینی نەجەف جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "چاكسازی لە رێگەی حكومەتێكی بەهێز و ئامادەگی لە گۆڕەپانی سیاسی دەبێت، نەك لە رێگەی پاشەكشە لە گۆڕەپانی سیاسی."
لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، هەڵبژاردن كرا، تا ئێستا لایەنە سیاسیەكان نەگەیشتۆنەتە رێككەوتن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment