مەسرور بارزانى بەردى بناغەى دووسایدی سپیلک – خەلیفان دادەنێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئەیلوول/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفانى دانا و تێیدا وتارێکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، "خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەمڕۆ لێرە ئامادەین بۆ ئەوەی بەشداری بکەین لە دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی شەقامی سەرەکی و ستراتیژی خەلیفان – سپیلک، کە بەشێکە لەو بەرنامانەی حکومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی رێگاوبان لە هەموو هەرێمی کوردستان، جێی خۆیەتی لێرە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکەم بۆ ساڵیادی دامەزراندن و ئەو بڕیارەی دامان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران".
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، دەستخۆشى لە کۆمپانیاى جێبەجێکارى پڕۆژە کرد و گووتیشى، "دەمانەوێت ئەم پڕۆژەیە بە کوالیتی باش کە بگونجێت لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان جێبەجێ بکرێت، لێرە داوا لە خەڵکی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی ئەو دەڤەرە دەکەم رەچاوی ئەوە بکەن، ئەو شوێنە قەدەغە کراوانەی لە کەناری شەقامەکان هەن، زێدەڕۆییان نەکرێتە سەر ئەمە بۆ سەلامەتی خۆتان باشترە، هەروەها بۆ جوانی و سرووشتی شارەکە و وڵاتەکەشمان باشترە، هیوادارم ئەمە لەبەرچاو بگیرێت و فەرمانبەرانی حکومەتیش بەدواداچوون بکەن ".
مەسرور بارزانى لە بەشێکى ترى وتارەکەى جەختى لەوەکردەوە، لە چوارچێوەی بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گرنگیەکی زۆرمان بە دروستکردنی رێگاوبان داوە وەک ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان، لە هەموو ناوچەکان ئەم جۆرە پڕۆژانەمان جێبەجێکردووە و بەرنامەشمان هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی زیاتر، هەر لەم دەڤەرە چەندین پڕۆژەی دیکەمان هەیە بۆ سیدەکان (برادۆست) و ناوچەی بارزان و قەزای مێرگەسۆر، هەروەها بۆ بە جووتسایدکردنی رێگای هامڵتۆن، ئەمانە هەموو بەرنامەن قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێن.
هەروەک ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم ناوچەیە لە رووی جوانی سرووشتی خۆی ناوچەیەکی زۆر دڵگیر و سەرنجڕاکێشە، لەبەر ئەوەش بەرنامەی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی لە رووی گەشتوگوازییەوە گرنگی زیاتر بەو ناوچەیە بدەین، بۆ ئەوەی لەو رووەوە بکرێت بە ناوچەیەکی سەرنجڕاکێشتر و گەشتیاران لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوەش بێن سەردانی ئەم ناوچەیە بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment