ئەردۆغان ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو دەكات
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ماوەی سێ كاتژمێر له‌گه‌ڵ ئەندامانی ئاكپارتى كۆبوونه‌وه كۆبۆوە، لەو كۆبوونەوە باسى دواين پێشهاته‌كانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتەكەیی و ئامادهكارييهكانی بۆ هه‌ڵبژاردنى (2023) كرد، پاشان روونكردنه‌وه‌يه‌كى كورتدا ستافهكهى راسپارد راگهياندنێك بۆ چاودێریكردنی جووڵه ديپلۆماسيهكانى توركيا و شه‌ش پارتەكە درووست بكەن.
لەو كۆبوونەوە ئه‌ردوغان هێرشی توندی كردە سەر شەش پارتەكە، له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى بۆ ئه‌ندامى (MKYK) رايگه‌ياند، "حه‌وته‌م هاوبه‌شى شه‌ش پارتەكە ههدهپهيه به هاوكارى په‌كه‌كه، هه‌شته‌م هاوبهشيان گرووپی فەتحوڵا گولەنە، ئه‌مانه ناويان له‌وێدا نيه، به‌ڵام هاوبه‌شى ئه‌م شه‌ش پارەتەن، روونكردنه‌وه‌ى كليچدار ئۆغڵو له‌باره‌ى ئه‌ندامانى (KHK)، پێدانى وه‌زاره‌ت به هه‌ده‌په، هه‌روه‌ها ئه‌م لێدوانانه‌ى به‌و كۆتاييانه كه دياربه‌كر پارچه‌كه له كوردستان، گوتنى ئه‌م قسانه له زياد بووندايه، ئه‌مانه‌ش هاووڵاتيان دهيبينن به‌ڵام پێويسته ئێمه زياتر بينينه سه‌ر زمان.
ئەردۆغان: توركیا رادەستی شەش پارتەكە ناكەین
ئێمه توركيا راده‌ستى ئه‌مانه ده‌كه‌ين، ياخود له سياسه‌تى خزمهتكرنمان به‌رده‌وام ده‌بين، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته بەرەو سه‌ركێشى ببەین؟ هاووڵاتيان بريارى ئه‌وه ده‌ده‌ن، نابێت توركيا راده‌ستى ئه‌م شه‌ش پارتەكە بكه‌ين، ئه‌و كاتى بهرپرسياريهتيمان قورس‌تر ده‌بێت، بۆیە ده‌بێت له گۆڕەپانەكە زياتر كاربكه‌ين ده‌بێت دەست و پێوەندەكانی ئه‌م شه‌ش پارتە بۆ هاووڵاتيانمان روون بكەینەوە."
سەبارەت بە باشتربوونى دۆخی ئابوورى ئەردۆغان رايگه‌ياند، "له بوارى ديپڵۆماسيدا توركیا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش له‌ماوه‌يه‌كى نزيكدا بەهێزكردنەوەی دۆخی ئابوورى دهگۆرين." هه‌روه‌ها سەرۆكی توركیا په‌يامى بهردهوامبوونيانی له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگايه راگەیاند، بەبێ ئه‌وه‌ى سازش له‌سه‌ر مۆدێڵى ئابوورى نوێ بكات.
وەزیری دەرەوەی توركیا: توركیا بۆتە ناوەندێكی هێزی جیهانی
هەر لەو كۆبوونەوە مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، "ئێمه وه‌كوو توركيا له‌م قەیرانە نوێيه‌ى جيهان بووینە ناوه‌ندێكى هێزى جيهانى، ئه‌و به‌رگریه ديپلۆماسيهى داومانه و ئه‌و دهستكهوتانهى به‌ده‌ستمان هێناوه له ناوه‌نده‌كانى جيهان ناوبانگى توركياى زياد كردووه."
سەبارەت ئه‌و ناكۆكيانهى بهودوايهى نێوان توركيا و يۆنان وەزیری دەرەوەی توركیا رايگه‌ياند، " هه‌موولايه‌ك ده‌زانن ئێمە خاوەن مافین، هه‌موو ڕێوشوێنێك دهگرينه به‌ر، به‌ڵام ئه‌و پهيامانهى به يۆنانمان داوه وابيردهكهمهوه وه‌ريان گرتبێت."
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment