فازڵ حاجى: ماتۆڕسکیل هۆکارى سەرەکى رووداوەکانى هاتووچۆیە لە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

فازڵ حاجى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر، سەبارەت بە هەڵمەتى گرتنى ماتۆڕسکیل لە هەولێر ڕایگەیێنێت، "ماتۆڕسکیل هۆکارى سەرەکى رووداوەکانى هاتووچۆن، ئەو ماتۆڕسکیلانەى لە بازاڕدا هەن (90%) هیچ بەڵگەنامەیەکیان نییە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/ئەیلوول/2022) فازڵ حاجى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ڕایگەیاند، "وشککردنى سەرچاوەکانى فرۆشتنى ماتۆڕسکیل لە دەسەڵاتى ئێمەدا نییە و پەیوەندى بە لیژنەکانى چاودێرى پارێزگاى هەولێر و لایەنە پەیوەندارەکانە."

سەبارەت بەو هەڵمەتەى کە ماوەى هەفتەیەکە بۆ دەستبەسەرداگرتنى ماتۆڕ دەستیپێکردووە، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر گووتیشى، "ئەو ماتۆڕسکیلانەى دەستیان بەسەرداگیراوە، بە قاچاخ هێنراونەتە هەرێمى کوردستان و بەڵگەنامەی ساختەیان هەیە، بۆیە پێویستە سەرچاوەى هێنانى ماتۆڕسکیلى نایاسایی بدۆزرێتەوە."

لە بەشێکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا فازڵ حاجى داواشى لە وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کرد، "تابلۆ بە ماتۆڕسکیل بدرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین