تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان پێنج چەکدارى یەبەشە دەکاتە ئامانج کوردستانی

نوچەنێت:

تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان، لە شنگال یەکینەکانی بەرخودانی شنگال ( یەبەشە) دەکەنە ئامانج، کە بەو هۆیەوە سێ چەکدارى ئەو هێزە بوونەتە قوربانى و دووى تریش بریندار بوونە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/ئەیلوول/2022) سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ماڵپەڕى (بەغداد ئەلیوم)ـى ڕاگەیاند، تورکیا "بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە سنوورى شنگال ئۆتۆمبیلێکى هێزەکانى یەبەشەى کردۆتەوە ئامانج."

ئەو سەرچاوە ئەمنییە باسى لەوەشکردووە، "لە ئەنجامى هێرشەکە سێ چەکدارى یەبەشە بوونەتە قوربانى و دووى دیکە بریندار بوونە."

بە وتەى ئەو سەرچاوەیە، جگە لە شنگال، لە سنوورى پارێزگاى مووسڵ تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان چەند شوێنکى دیکەى بۆردوومان کردووە و تاوەکو ئێستاش بۆردوومانەکانى لەدەشتى نەینەوا بەردەوامى هەیە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین