كۆماری ئیسلامی ئێران سەرجەم سنوورەكانی بەڕووی عێراق داخست ئێران
ئەحمەدی وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، "سەرجەم سنوورە وشكانییەكانمان بۆ ماوەیەكی كاتی بەڕووی عێراق دادەخەین، داواش دەكەین زیارەتكاران دەستبەجێ كەربەلا جێبهێڵن."

ئەمڕۆ هەینی (نۆی/ئەیلوول/ 2022) ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) بڵاویكردەوە وەزیری ناخۆی ئێران رایگەیاند، سەرجەم سنوورە وشكانییەكانمان لەگەڵ عێراق دادەخەین، داواش لە زیارەتكاران دەكەین لەدوای تەواوبوونی جێبەكردنی سەردانی كەربەلا دەستبەجێ ئەو شوێنە جێبهێڵن."

دەربارەی ژمارەی ئەو كەسانەی لە  ئێرانەوە سەردانی عێراقیان كردووە، عەلا قەیسی وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەكان رایگەیاند، "زیاتر لە (333) هەزار هاووڵاتی ئێران لە رێگەی فڕۆكەخانەكان و دەروازە سنوورییەكان سەردانی عێراقیان كردووە، تەنیا لە دەروازەی مونزریە (30) هەزار كەس سەردانی كردووە، لە دەروازەی سەفوان هەزار و (900) كەس سەردانی عێراقیان كردووە."

سەبارەت بە فڕۆكەخانەكانیش عەلا قەیسی رووتی كردەوە، " (125) هەزار كەس لە رێگەی فڕۆكەی خانەی نێودەوڵەتی بەغدا سەردانی عێراقیان كردووە، هەروەها نۆ هەزار كەسی تر لە فڕۆكەخانەی نەجەف هاتونەتە عێراق."

یەگوێرەی لێدوانەكانی  عەلا قەیسی لە دەروازەی زەرباتیە (165) هەزار كەس و لە دەروازەی شەلامیجە (75) هەزار كەس سەردانی عێراقیان كردووە، سەبارەت بە دەروازەی شەیبیش (50) هەزار كەس هاتوونەتە ناو خاكی عێراق.

بەبۆنی یادی چلەی ئیمام حوسێن هەزاران هاووڵاتی ئێران لە دەروازە سنوورییەكان هاتوونەتە ناو خاكی عێراق. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین