له‌ به‌رانبه‌ر وه‌زیره‌كه‌ى سه‌در وه‌زیرێكى تر ده‌ركه‌وت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ به‌رانبه‌ر ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ به‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ناسراوه‌، ئه‌كاونتێكى تر ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ ناوى "وه‌زیرى ئیتاڕ" گوایه‌ وه‌زیرى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگی شیعه‌یه‌، كه‌چى لایه‌نه‌ كانى شیعه‌ ئه‌م وه‌زیره‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ "ئاژاوه‌نانه‌وه‌"ى ده‌زانن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌شتى ئه‌یلوول/2022 عه‌لى فه‌تلاوى سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ره‌تیده‌كاته‌وه‌، كه‌سێك هاوشێوه‌ى وه‌زیره‌كه‌ى سه‌در دیارى كرابێت، تا به‌ ناوى "وه‌زیرى ئیتار" رێنماییى به‌ شیعه‌كان بدات.

فه‌تلاوى ده‌ڵێ، "ئه‌كاونتى وه‌زیرى ئیتار له‌وانه‌یه‌ چه‌ند لایه‌نێكى له‌پشت بێت كاربكه‌ن بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و ناكۆكى زیاتر له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در، ئه‌م ئه‌كاونته‌ بۆچوونى سه‌ركرده‌كان و لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نییه‌". 

فه‌تلاوى داویش ده‌كات لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ بكه‌ن، كه‌ هۆكارن بۆ ئاژاوه‌گێڕى و شه‌ڕى ناوخۆ.

زۆربه‌ى رێنماییه‌كانى موقته‌دا سه‌در له‌ لاى كه‌سێكه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌كاونته‌كه‌ى به‌ "وه‌زیرى فه‌رمانده‌" ناسراوه‌ و گوایه‌ كه‌سێكى نزیكه‌ له‌ موقته‌دا سه‌در. سه‌دریش پشتڕاستى ئه‌وه‌ى كردووه‌ته‌وه‌. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م شێوازه‌ راگه‌یاندنه‌ له‌ لاى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌وه‌ نه‌بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین