دواى ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌نگاوى داهاتوو چییه؟
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوز له راپۆرتێكدا ده‌پرسێ، "له عێراق دواى ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌نگاوى داهاتوو چى ده‌بێت؟ له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا باس له‌وه ده‌كات هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه جارێكى تر گرژیى و تووندوتیژى ده‌بێته‌وه. چونكه چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه كه ئاسووده‌یى خۆیى به‌رانبه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى ده‌ربڕیوه، هه‌وڵى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌دات. كه ئه‌مه‌یش گرژییه‌كان زیاد ده‌كات.
عه‌لى بوده‌یر چاودێرى سیاسى به ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ده‌ڵێ، "ته‌واوى بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به موقته‌دا سه‌دره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ره‌و گرژیى بڕوات ئه‌وا ئێمه له‌به‌رده‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نوێ ده‌بین، زنجیره‌یه‌ك له تووندوتیژى، كه كۆتایى نایه‌ت، ئه‌مه‌یش ململانێیه سیاسییه‌كان زیاتر ده‌كات و وا ده‌كات شه‌قام سه‌روه‌ر بێت، بۆ ئه‌و ته‌نگژه ئاڵۆزانه‌ى چه‌ند مانگێكه هه‌ن".
ئه‌و چاودێره پێیوایه چاكترین چاره‌سه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵوێستى دادگاى فیدڕاڵى نه‌كه‌نه هه‌لێك بۆ به‌رژوه‌ندییه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانیش هه‌وڵ بدات خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
پێشتر موقته‌دا سه‌در داواى له دادگاى فیدڕاڵى كرد بڕیارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بدات، دوێنێ دادگاكه وه‌ڵامى دایه‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و نییه و په‌رله‌مان ده‌بێت خۆى ئه‌م بڕیاره بدات، ئه‌گه‌ر زانى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ نه‌كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment