دادگاى فیدڕاڵى: كارى ئێمه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان نییه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حه‌وتى ئه‌یلوول/2022 دادگاى فیدڕاڵى بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق خسته‌ڕوو، له شه‌ش خاڵدا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه كارى ئه‌وان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان نییه.
له خاڵى یه‌كه‌مدا دادگاكه ده‌ڵێ، "ئه‌ندامانى په‌رله‌مان دواى هه‌ڵبژاردنیان نوێنه‌رایه‌تى خۆیان و قه‌واره سیاسییه‌كانیان ناكه‌ن، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تى گه‌ل ده‌كه‌ن...بۆیه ده‌بێت كار بۆ به‌رژوه‌ندى گه‌ل بكه‌ن".
دواتریش روونى ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان پاساوى خۆى هه‌یه و ده‌بێت مه‌رجه‌كانى هه‌ڵوه‌شانه‌وه بێنه‌دى، جگه‌له‌مه‌یش روونى ده‌كاته‌وه كه ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق میكانیزمى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى له ماده‌ى 64 /یه‌كه‌م، دیارى كردووه.
له دوو خاڵى كۆتاییدا دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ده‌ڵێ، "پسپۆڕییه‌كانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى به‌گوێره‌ى ماده‌ى 93ى ده‌ستوور و ماده‌ى چوارى یاساى دادگاى باڵاى فیدراڵى دیارى كراوه كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى تێدا نییه" هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "له ده‌ستوورى كۆمارى عێراق ساڵى 2005 رێكخستنى حوكمه‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان فه‌رامۆش نه‌كراوه، بۆیه ده‌رفه‌تێك نییه تا تیۆرى فه‌رامۆشكردنى ده‌ستوورى جێبه‌جێ بكه‌ین".
له مانگى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى له دادگاى فیدڕاڵى كرد، بڕیارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان بدات، چونكه به تێڕوانینى ئه‌و په‌رله‌مانى عێراق ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانى جێبه‌جێ نه‌كردووه. پێشتر سێ جارى تر دادگاكه بڕیاردانى خۆى دواخستووه، ئه‌مڕۆ سه‌رنجه‌كانى خۆى خسته‌ڕوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment