سەرۆک بارزانى: لاریمان لەمەڕ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەى عێراق نییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە (حەوتی/ئەیلوول/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە خاتوو ئەلینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و، ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەكەدا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سڵاوی سەرۆك بایدنی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و هێمای بەوە دا كە سەرۆك بایدن بە بایەخێكی زۆرەوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكات و، هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لە ئەولەوییەتەكانی سیاسەتی دەرەكیی وڵاتەكەی و جەختیشی لەوە كردەوە كە سەروەری و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق، بناخەیە بۆ سەقامگیری و پێشكەوتنی ناوچەكە."
لەسەر پەیوەندییەکانى بەغدا – هەولێر باربارا لیف ئاماژەى بەوەکرد، "وڵاتەكەی پەرۆشیەكی زۆری بۆ پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە و، وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور، داوای كرد كە سەرۆك بارزانی بە حیكمەت و كاریگەریی خۆی پتر بە ڕۆڵی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی بنبەستی سیاسیی عێراق هەڵبستێت."
لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان سڵاو و ڕێزی بۆ سەرۆك بایدن هەبوو. هەروەها كورتەیەكیشی لەمەڕ بارودۆخی سیاسیی عێراق و هۆكارەكانی بنەبەستی سیاسیی عێراقی خستەڕوو."
سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە "سەرچاوەی كێشەكان و قەیرانی سیاسیی عێراق بۆ پابەندنەبوونی بەغدا بە دەستوور و نەمانی بنەماكانی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان لە پڕۆسەی سیاسی و ڕێزنەگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی دیموكراسی دەگەڕێتەوە."
هاوکات سەرۆک بارزانى ڕاشیگەیاند، "پێویستە بابەتە بنەڕەتییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بكرێن و هەر ڕێككەوتن و پێكهاتنێك دەبێ لەسەر بنەمای دەستوور بە ڕوونی و بە جددی كاری لەسەر بكرێت. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە لە عێراقدا دەبێ بۆ چارەسەری كێشەكان فەرهەنگی یەكترقبووڵكردن هەبێت و، نابێ هیچ لایەنێك هەوڵی سڕینەوەی لایەنی تر بدات و دەبێ ڕێز لە دەستوور بگرێت."
سەبارەت بە بیرۆكەی هەڵبژاردنی پێشوەختەش سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە "هیچ لاریەكمان لەمەڕ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە نیە بە مەرجێك زەمینەسازیی سیاسی و یاسایی بۆ بكرێت و هیچ لایەن و پێكهاتەیەك پەراوێز نەخرێت و ڕێزیش لە ئەنجامی هەر هەڵبژاردنێك بگیرێت كە بەڕێوەدەچێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment