هه‌شت ملیۆن ئێرانى سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران ئاشكرایان كردووه‌، تا ئێستا بۆ “چله‌ى ئیمام حوسێن” نزیكه‌ى سێ ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له‌ ئێرانه‌وه‌ سه‌ردانى عێراقییان كردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه‌یش بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رزبێتـه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌وتى ئه‌یلوول/2022 ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ مه‌به‌ستى به‌شداربوون له‌ چله‌ى ئیمام حوسێن سه‌ردانى عێراقییان كردووه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تا ئێستا ناویان تۆماركراوه‌ و ره‌زامه‌ندی فه‌رمییان وه‌رگرتووه‌، ژماره‌یان سێ ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سه‌ و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ رۆژى چله‌كه‌ بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رز ببێته‌وه‌.

له‌ عێراق كۆمه‌ڵێك بۆنه‌ى ئاینى تایبه‌ت به‌ مه‌زهه‌بى شیعه‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌ ملیۆنان شیعه‌ له‌ ئێران و وڵاتانى تره‌وه‌ روو له‌ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌غدا ده‌كه‌ن و به‌شداریى له‌و بۆنانه‌ ده‌كه‌ن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین