هاوپه‌یمانییه‌كى نوێى سیاسى له عێراق راگه‌یێندرا
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ش پارتى سیاسى هاوپه‌یمانییه‌كى نوێیان له عێراق راگه‌یاند به ناوى "هه‌ڵوێستى عێراقى" له یه‌كه‌م راگه‌یێندراودا داوا ده‌كه‌ن ئه‌م قۆناغەى ئێستا به قۆناغى گواستنه‌وه بناسرێت و حكومه‌تێكى بچووككراوه‌ى كاتى دابنرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌شى ئهیلوول/2022 شه‌ش لایه‌نى سیاسى هاوپه‌یمانیه‌كى نوێیان به ناوى "هه‌ڵوێستى عێراقى" راگه‌یاند، ئه‌وانیش بریتین له جووڵانه‌وه‌ى كه‌فا، پارتى ئومه‌ى عێراقى، بزووتنه‌وه‌ى واسقون، ئه‌نجومه‌نى عێراقى دیموكراسى یه‌كگرتوو، به‌ره‌ى فه‌یلى و بزووتنه‌وه‌ى وه‌عى.
ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه له یه‌كه‌م راگه‌یێندراوى خۆیاندا كه له نۆ خاڵ پێكهاتووه، تێڕوانینى خۆیان بۆ ته‌نگژه‌ى ئێستاى عێراق ده‌خه‌نه ڕوو و داوا ده‌كه‌ن ئه‌م قۆناغه به قۆناغى گواستنه‌وه دابنرێت و حكومه‌تێكى بچووككراوه‌ى كاتى دابنرێت كه ته‌مه‌نى له ساڵێك زیاتر نه‌بێت. لایه‌نه ركابهرهكانیش له حكومه‌تى قۆناغى گواستنه‌وه دوور بخرێنه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment