تانه‌ له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى ره‌وتى سه‌در ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارى داوه‌ له‌كۆتایى ئه‌م مانگه‌ تاوتوێى ئه‌و تانه‌یه‌ بكات كه‌ له‌سه‌ر قبووڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌در له‌ دادگاكه‌ تۆمار كراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشممه‌ چوارى ئه‌یلوول/2022 میدیاكانى عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له‌ عێراق له‌ رۆژى 28ى ئه‌م مانگه‌ تاوتوێى ئه‌و داوایه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر قبووڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌درییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى عێراق تۆمار كراوه‌.

له‌ 13/ حوزه‌یرانى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى له‌ 73 په‌رله‌مانتارى ره‌وته‌كه‌ى كرد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بده‌ن. ئه‌وانیش به‌ حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش كرد و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق یه‌كسه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانى قبووڵكرد. هه‌فته‌ى رابردوویش موقته‌دا سه‌در دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له‌ پرۆسه‌ى سیاسى راگه‌یاند.

عه‌لى تیمیمى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى سه‌در له‌ تویتێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م داوایه‌ى له‌ دادگاى فیدڕاڵى هه‌یه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ره‌وته‌كه‌ نییه‌ و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌وانیش پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى تیدا نییه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین