چوار هه‌زار ژن له‌ عێراق له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 15 ساڵ كه‌متره‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

راگه‌یاندنى فه‌رمى دادوه‌رى له‌ عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌ عێراق له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا چوار هه‌زار و 92 حاڵه‌تى له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه‌ ، كه‌ ته‌مه‌نیان كه‌متر له‌ 15 ساڵییه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31/ئاب/2022 راگه‌یاندنى فه‌رمى دادوه‌رى له‌ عێراق ئامارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ریخستووه‌ له‌ دوو ساڵى رابردوودا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ژن ته‌ڵاق دراون كه‌ ته‌مه‌نیان كه‌متر له‌ 15 ساڵه‌. به‌گوێره‌ى ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان له‌ ساڵى 2022 هه‌زار و 498 حاڵه‌تى له‌م جۆره‌ هه‌بووه‌، كه‌چى له‌ ساڵى 2021 دوو هه‌زار و 594 حاڵه‌تى ته‌ڵاقدانى ئه‌و ژنانه‌ هه‌بوو كه‌  ته‌مه‌نیان كه‌متر له‌ 15 ساڵه‌.

له‌ كۆى 16 پارێزگاى عێراق، مووسڵ پله‌ى یه‌كه‌مى له‌و دیارده‌یه‌ هه‌یه‌ و ته‌نیا له‌و شاره‌ هه‌زار و 155 ته‌ڵاقى له‌و جۆره‌ هه‌بووه‌، له‌ ساڵى 2020 له‌ مووسڵ 442 كچى پێڕانه‌گه‌یشتوو ته‌ڵاق دراون، كه‌چى ئه‌و ئاماره‌ له‌ ساڵى 2021 بۆ 713 حاڵه‌تى ته‌ڵاقدان به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

حه‌سه‌ن چه‌لوب دادوه‌ر له‌ مووسڵ لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ داوه‌ و دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تاكه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى زوو به‌ شوودانى كچانى پێڕانه‌گه‌یشتووه‌. به‌گوێره‌ى ئامارێكى فه‌رمى كه‌ پێشتر نوچه‌نێت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ته‌نیا له‌ مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵ 25 حاڵه‌تى هاوسه‌رگیرى له‌ عێراق تۆماركراون، له‌ به‌رانبه‌ردا پێنج هه‌زار حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ هه‌بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین