سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا و نەجەف دەکات کوردستانی
سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان بۆ دەربازكردنى عێراق لە چەقبەستوویى سیاسى سەردانى بەغدا و نەجەف دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (28ئاب/2022) سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان بە كوردستان 24ى رایگەیاند، "بڕیارە سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەردانى بەغدا و نەجەف بكات، لەو سەردانەى هەڵگرى دەستپێشخەرییەكى سەرۆك بارزانییە بۆ دەربازبوونى عێراق لە بنبەستى سیاسى دەگەیێنێتە لایەنە عێراقیەكان."

سەبارەت بە وادەى سەردانییەكەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان ئەو سەرچاوەیە هیچ ئامادەى بە كاتى سەردانەكەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان نەكردووە.

پێشتریش چەند جارێك سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، ئامادەیى هەرێمى كوردستانى نێوەنگيرى بۆ چارەسەركردنى قەیرانە سیاسیەكانى بەغدا نیشانداوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین