(80) کۆچبەرە کوردەکەى یۆنان ڕزگارکران کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى (80) کۆچبەر لە ئاوەکانى یۆنان گیریان خواردبوو، کە زۆربەیان کوردن، ئەمڕۆ لەلایەن هێزە دەریاییەکانەوە ڕزگارکران و دەگوازرێنەوە بۆ وشکانى لە هەرێمێکى ئیتاڵیا.

ئەمڕۆ شەممە (27/ئاب/2022) ئەو (80) کۆچبەرەى کە زۆربەیان خەڵکى کوردستان ڕۆژهەڵاتن، دواى ئەوەى بۆ ماوەى (24) کاتژمێر لە ناو ئاوەکانى یۆنان گیریان خواردبوو، بە کەشتییەکى گەورە سەرجەم کۆچبەرەکان ڕزگارکران.

بەپێى لێدوانى ڕۆژنامەنووس پشتیوان جاف بۆ کوردستان 24، ئەمڕۆ كۆچبه‌ره‌ كورده‌كان بە کەشتییەکى گەورە گوزراونەتەوە و  گه‌یشتوونەتە نزیك ئاوی هه‌رێمایه‌تی ئیتاڵیا.

ئەو ڕۆژنامەسە کوردە گووتیشى، پۆلیسى دەریاوانى یۆنان هەر زوو ئاگادارکراونەتەوە لە گیرخواردنى بەلەمى (80) کۆچبەرە کوردەکە، بەڵام به‌ مه‌به‌ست كۆچبه‌ره‌كانیان رزگار نه‌كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رووبكه‌نه‌ ئاوی هه‌رێمایه‌تی ئیتاڵیا و ئه‌و ژماره‌ كۆچبه‌ره‌ له‌ یۆنان تۆمار نه‌كرێن.

دوێنێى (26-8-2022) بەلەمێک کە (80) کۆچبەرى هەڵگرتبوو، زۆربەیان کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بوون، لە نێویاندا ژن و منداڵیش هەبوو، له‌ ئاوەکانى سنوورى یۆنان گیریان خواردبوو، لەڕێگەى تۆمارى ڤیدیۆییەوە داواى هاوکارییان دەکرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین