راغب عه‌لامه‌ باڵیۆزى عێراقى له‌ ئوردن دوور خستەوە رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق شانشینى ئوردنى له‌ رۆیشتنى حه‌یده‌ر عه‌زارى باڵیۆزى عێراق له‌ عه‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و كه‌سێكى تر وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر له‌ شوێنى ئه‌و باڵیۆزه‌ داده‌نێت. ئه‌مه‌یش دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه‌ دێت كه‌ هاوسه‌رى باڵیۆز و هونه‌رمه‌ند راغب عه‌لامه‌ى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/ئاب/2022 نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاراسته‌ى ئوردن كراوه‌ و تێیدا ئوردن له‌ رۆیشتنى حه‌یده‌ر عه‌زارى باڵیۆزى عێراق له‌ وڵاته‌كه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌. له‌ نووسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق روونى ده‌كاته‌وه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى باڵیۆز ئاگادارییان ده‌كاته‌وه‌، تا ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ مونیف عه‌لى حوسێن له‌ ئوردن وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر سه‌رۆكایه‌تى شاندى دیپلۆماسى عێراق ده‌كات.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌كى خێزانى له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى لبنانى راغب عه‌لامه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌رى باڵیۆز كه‌ ناوى مه‌یسه‌م روبه‌یعیه‌ باوه‌شى به‌ راغب عه‌لامه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى فراوانى لێكه‌وته‌وه‌، بۆیه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه‌ ده‌كات و بانگهێشتى باڵیۆز ده‌كات.

راغب عه‌لامه‌یش روونكردنه‌وه‌ى داوه‌ و ده‌ڵێ، "په‌یوه‌ندیی خێزانمان هه‌یه‌" كه‌چى دواى ئه‌وه‌ هه‌رایه‌  مه‌یسه‌م روبه‌یعى چه‌ندان وێنه‌ى ترى خۆى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین