گەشتوگوزاری هەڵەبجە: (270) هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان کردووە رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیێنێت، فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هه‌ڵه‌بجه‌ بایی ملیارێک و (350) ملیۆن دینار هەنار و پێداویستی تر لە ڤیستیڤاڵەکە فرۆشراوە.

ڕۆژى شەممە (چوارى/تشرینى دووەم/2023) لە کۆتا ڕۆژى فێستیڤاڵى هەنار و پایزى هەڵەبجە، چیا قاسم بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە، لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، (270) هەزار گەشتیار سەردانی نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزیان کردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەى بەوەشکرد، تیمەکانمان لە دوو بازگەوە ئاماری گەشتیارانیان بە شێوەیەکی زانستی کۆکردووه‌تەوە، لە ماوەى سێ ڕۆژى فێستێڤاڵەکەدا ملیارێک و (350) ملیۆن دینار فرۆشی فێستیڤاڵی هەنار بووە.

فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی ئەمساڵ لەماوەى سێ ڕۆژدا ژمارەیەکى زۆر گەشتیار سەردانیان کرد و زیاتر (600) جووتیار بەشدارییان کردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین