هەڵوێستی عێراق بەرامبەر قەیرانی سووریا ئاشکرا بوو
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (حەوتی کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "ئاسایشی ناوچەکە تەنها لە ڕێگەی سەربازییەوە بەدی ناهێندرێت، پێویستی بە هەوڵی دیپلۆماسی هەیە".
لەبەرامبەردا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هەمان هەڵوێستی دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، "نائارامی لە سوریا هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی ناوچەکە، ئەمەریکا و ئیسرائیل تۆمەتبارن بە پشتیوانیکردن لە گروپە چەکدارەکان بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە".
هەروەها، "ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوچەییەکان و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری".
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "هاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی گرنگە بۆ پێکهێنانی هەڵوێستێکی یەکگرتوو بەرامبەر بە ئاڵەنگارییەکانی ناوچەکە، پابەندبوونی عێراقی دووپات کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی سوریا و هاووڵاتییانی، جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی سەروەری سوریا و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە".
لە لایەکی ترەوە باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی، "بەغدا هەماهەنگی لەگەڵ سووریا، ئێران، ڕووسیا و ئەمەریکا دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا. بارودۆخی سووریا پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی عێراقەوە هەیە، عێراق هەوڵی داوە بۆ پاراستنی سنوورەکانی و گفتوگۆی دیپلۆماسی لەگەڵ لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment