کێشە تەکنەلۆجیی جیهان چارەسەر بوو رەنگاورەنگ

نوچەنێت

کێشەی تەکنەلۆجی خزمەتگوزارییە جیهانییەکان چاککرانەوە، کە بەوهۆیەوە کۆمپانیاکان، بانکەکان، نەخۆشخانەکان و هێلە ئاسمانییەکان زۆرترین زیانیان بەرکەوت.

ڕۆژی شەممە (20/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بلاویکردەوە، جۆرج کەرتز، بەڕێوبەری جێبەجێکاری (CrowdStrike) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "زۆر داوای لێبوردن دەکەین بۆ ئەو کاریگەرییەی کە لەسەر کڕیاران و گەشتیاران و هەر کەسێک دروستبووە بەهۆی کێشەکەوە. سیستەمەکە دەستپێدەکاتەوە، دێتە کار و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوە ئەرکی ئێمەیە دڵنیا بین لەوەی هەموو سیستەمەکان چاک بوونەتەوە".

بەهۆی نوێکردنەوەیەکی هەڵە کێشە بۆ کۆمپانیای ئاسایشی ئینتەرنێت (CrowdStrike) دروستبوو، کاریگەری لەسەر مایکرۆسۆفت ویندۆز هەبوو، "خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی لە بەریتانیا، ئیسرائیل و ئەڵمانیا تووشی کێشە بوون و هەندێک نەشتەرگەری هەڵوەشاوەتەوە. بانکەکان و فڕۆکەخانەکان گرفتیان بۆ دروست بوو، چەندین گەشت دواخران یاخود هەڵوەشانەوە".

بەهۆی کێشەکەوە پشکەکانی (CrowdStrike) بە ڕێژەی (12٪) دابەزی، کێشەکە یەکەم جار لە ئوسترالیا دیارکەوت. بە گوێرەی داتاکان زیاتر لە (4000) گەشت هەڵوەشاونەتەوە کە دەکاتە (3.9٪) ی کۆی گشتی.

هەر بەهۆی کێشە تەکنەلۆجییەکەوە، هەندێک لە کۆمپانیاکانی هێڵی شەمەندەفەر هۆشداریان دا  لە دواکەوتن، هەردوو کەناڵی سکای نیوز و ئەی بی سی ئوسترالیا تووشی پچڕانی کارەبا بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین