مووچەی سەرۆكی ئەمەریكا چەندە ؟ رەنگاورەنگ

نوچە نێت

سەرۆکی نوێی ئەمریکا سەرەڕای چوونە کۆشکی سپیی، چەندین جۆری ئییمتیازاتی دارایی و جگە لە بیمەی دیكە وەردەگرێت.

لەساڵی (2001)ەوە كۆنگرێس لە بڕیارێكدا مووچەی سەرۆكی ئەمەریكا لە 200 هەزار دۆلارەوە بۆ 400 هەزار دۆلار بەرز كردەوە، لەگەڵ 50 هەزار دۆلار ساڵانە وەك خەرجی زیادە.

 هەروەها (100) هەزار تەرخان كراوە بۆ گەشتە دیپلۆماسییەكانی سەرۆكی ئەمەریكا، جگه له (19) هەزار دۆلار بۆ كات بەسەربردن و خۆشگوزەرانی و گەشتی تایبەت، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی یاسای باج - ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، مووچەی سەرۆكایەتیی باجی دەخرێتە سەر، بەڵام هاوكارییەكانی دیكە كە بۆ سەرۆكایەتیی خەرج دەكرێت یاسای باج نایانگرێتەوە و باجیان لەسەر نیە.

 جۆرەكانی بوودجەی سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا. 

بوودجەی چاككردنەوە و خزمەتگوزاریی نێو كۆشك (میزانیة صیانة)، تێچووی پاراستنی کۆشکی سپی ساڵانە نزیکەی چوار ملیۆن دۆلارە، بەڵام ســەرۆک ئەم بڕە پارەیە نادات، بەڵکو تەنها کرێی ئەو خزمەتکار و تیمە پاککەرەوانە دەدات کە لە كاتی بوونی ئاهەنگە تایبەتەكاندا لە كۆشك میوانداری دەكرێت. 

ئامرازەکانی کات بەسەربردن

 کۆشکی سپی کۆمەڵێک شوێنی تایبەت لەخۆ دەگرێت بۆ کات بەسەربردن، كە سەرۆکی وڵات دەتوانێت چێژیان لێ وەربگرێت، وەک یاریگای بۆولینگ، مەلەوانگەی چارەسەری فیزیایی، یاریگای تێنس و باسکە، جگە لە سینەما.

 سوودی زیادە

لەنێو ئەو سوودانەی دیکە کە سەرۆکی ئەمریکا بەدەستی هێناوە، ئەگەری پشوودان لە هاوینەهەواری "کامب دەیڤد" کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای واشنتۆن لە پارکەکەی چیای کاتۆکتین لە نزیک شاری تۆرمۆنت لە ویلایەتی میریلاند. 

سەرۆک کۆمار

 فڕۆکەیەکی "بۆینگ 747-200B" بەکاردەهێنێت، کە بەپێی زانیارییەکانی "سی ئێن ئێن"، تێچووی بەكاربردنی دەگاتە نزیكەی (200) هەزار دۆلار لە کاتژمێرێکدا، ئەمە جگە لە هەلیکۆپتەرێکی "مارین ڤان".

 پاسەوانی سەرۆکایەتیی

سەرۆکەکانی ئەمریکا چێژ لە خزمەتگوزاری پاراستنی نهێنی وەردەگرن، کە تەنانەت دوای دەرچوونیان و كۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆكایەتییان لە کۆشکی سپیی هەر ​​بەردەوامە، ئەوەی زانراوە کە بودجەی پاراستنی نهێنی و پەیوەندییەکان لە ساڵی (2017) یەک ملیار و (900) ملیۆن دۆلار بووە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ.

سەرچاوە: سكای نیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین