باڵیۆزى ژاپۆن رۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌رز ده‌نرخێنێ کوردستانی
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازى له‌ سوزوكى كۆتارۆ باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق كرد، له‌ دیدارێكدا باڵیۆزى ژاپۆن رۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ نزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌رز نرخاند.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/ئاب/2022 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازى له‌ باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق كرد. سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران".

هه‌ر له‌ هه‌مان راگه‌یێندراو هاتووه‌، " باڵیۆزی ژاپۆن دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەیان لە پشتگیری و هاریكاریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و ستایشی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و ڕۆڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لە نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و یەكڕیزیی نێوانیان بەرز نرخان".

ده‌قى راگه‌یێندراوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 22/8/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێزان سوزوكی كۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و شاندێکی یاوه‌ری کرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران.

بەڕێز باڵیۆزی ژاپۆن دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەیان لە پشتگیری و هاریكاریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و ستایشی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و ڕۆڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لە نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و یەكڕیزیی نێوانیان بەرز نرخان.

لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ژاپۆنی لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا كرد و بەتایبەتی ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد و هیوای بەردەوامیی بۆ كار و چالاكییەكانی ژاپۆن و برەودانی پەیوەندییەكانی هەردوولا، خواست.

دۆخی سیاسیی عێراق و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەكان، ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە بەگشتی و هەڕەشەی تیرۆر، پرسی ئاوەدانكردنەوە و ئەو سێكتەرانەی كە ژاپۆن دەتوانێت كاریان تێدا بكات و هاندانی كەرتی تایبەت، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین