له‌سه‌ر وێنه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى..  عێراق بانگهێشتى باڵیۆزەکەى له‌ ئوردن ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، بانگهێشتى حه‌یده‌ر عه‌زارى باڵیۆزى عێراق له‌ ئوردن ده‌كات، به‌ هۆى وێنه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند راغب عه‌لامه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كاردانه‌وه‌ى "خراپى" هه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/ئاب/2022 ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكى فه‌رمیدا ده‌ڵێ، "بانگهێشتى باڵیۆزى عێراق له‌ ئوردن بۆ به‌غدا ده‌كه‌ین" سه‌حاف ئه‌مه‌ دووه‌م روونكردنه‌وه‌ى سه‌حافه‌ سه‌باره‌ت به‌ حه‌یده‌ر عه‌زارى به‌ میدیاكان و رای گشتى بدات، دواى ئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندى لبنانى راغب عه‌لامه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كى خۆى له‌گه‌ڵ خێزانى باڵیۆزى عێراق له‌ ئوردن بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، گوایه‌ سوپاسیان ده‌كات بۆ میواندارییه‌كه‌یان.

له‌ وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌رى باڵیۆز كه‌ ناوى مه‌یسه‌م روبه‌یعیه‌ له‌نێوان راغب و هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌ستاوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك چووه‌ته‌ باوه‌شى راغب عه‌لامه‌ كه‌ تووڕه‌یى عێراقیه‌كان به‌دوا داهات،  كه‌ناڵى جه‌زیره‌یش ئه‌مڕۆ له‌ راپۆرتێك باسى له‌و كاردانه‌وه‌یه‌ كردووه‌. 

زۆرێك له‌ عێراقییه‌كان به‌ توانجه‌وه‌ ده‌نووسن، "وامان زانى ئه‌وه‌ هاوسه‌رى راغب عه‌لامه‌یه‌ نه‌وه‌ك باڵیۆز"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین