عه‌بدى پاڵپشتی بڕیارێكى ئه‌وروپا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركیا ده‌كات
نوچه‌نێت
مه‌زڵوم عه‌بدى له تویتێكدا ده‌ڵێ، "پێشوازى له بڕیارى په‌رله‌مانى ئه‌وروپى ده‌كه‌ین كه داواى كشانه‌وه‌ى هێزه داگیركه‌ره‌كانى توركیا ده‌كات كه به ناڕه‌وا له باكورى سووریا‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌مان ترسمان هه‌یه له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى توركیا بۆ پاكتاوكردنى نه‌ژادى له دژى كورده‌كانى سووریا".
پێشتر په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ناڕه‌زایى له هه‌ڵسوكه‌وتى هێزه‌كانى توركیا و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى سه‌ربه توركیا له باكوورى سووریا ده‌ربڕیبوو و داواى كشانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى كرد.
به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به توندى وه‌ڵامى ناڕه‌زاییه‌كانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپاى دایه‌وه و تۆمه‌ته‌كانى به "نابه‌رپرسانه" وه‌سف كرد.
توركیا تا ئێستا به بێ هیچ یاساییه‌ك سێ ئۆپراسیۆنى له رۆژئاواى كوردستان و باكوورى سووریا ئه‌نجام داوه، یه‌كه‌میان له ساڵى 2016 بوو به ناوى قه‌ڵغانى فوڕات، ئه‌ویتریان له ساڵى 2018 بوو به ناوى چڵه‌زه‌یتوون كه عه‌فرینى داگیركرد، سێیه‌میان له ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2019 بوو كاتێك به‌شێكى زۆر له سه‌رێكانى داگیركرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment