له‌ ماوه‌ى مانگێكدا  زیاتر له‌ 25 هه‌زار هاوسه‌رگیرى له‌ عێراق كراوه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئامارى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق له‌ ماوه‌ى مانگى ته‌مووز زیاتر له‌ 25 هه‌زار هاوسه‌رگیرى كراوه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا ته‌نیا پێنج هه‌زار جيابوونەوە هه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/ئاب/2022  ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق ئامارێكى فه‌رمى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ له‌ مانگى رابردوو "ته‌مووز"  20 هه‌زار و 949 هاوسه‌رگیرى له‌ دادگاكانى 15 پارێزگاكه‌ى عێراق ئه‌نجام دراون، چوار هه‌زار و 539 هاوسه‌رگیرییش له‌ ده‌ره‌وه‌ى دادگا ئه‌نجام دراون.

سه‌باره‌ت به‌ جیابوونه‌وه‌یش له‌ ئاماره‌كه‌ هاتووه‌، سێ هه‌زار و550 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ له‌ناو دادگاكان تۆماركراون، له‌ ده‌ره‌وه‌ى دادگایش هه‌زار و 225 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ هه‌بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بارودۆخى ئابوورى گه‌نجان له‌ عێراق له‌ دۆخێكى خراپدایه‌ و به‌گوێره‌ى هه‌ندێك ئامار نزیكه‌ى 40% گه‌نجان بێكارن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین