کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ پلەى گەرما بەرزتر دەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینى کەشوهەواى (24) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و رایدەگەینێت، "ئەمڕۆ پێشبینى دەکرێت پلەکانى گەرما سێ پلە بەرزبێتەوە."

ئەمڕۆ شەممە (13/ئاب/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە لە 1 تا 3 پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ."

سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى یەکشەممە کەشناسى هەرێم دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى شەممە."

کەشناسى هەرێم پلەى گەرماى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ بەمشێوەیەى خوارەوە دیاریکردووە:

هەولێر : 43

سلێمانی : 42

دهۆک : 42

کەرکوک : 45

زاخۆ : 42

هەڵەبجە : 44

سۆران : 41

راپەرین : 42

گەرمیان: 47

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین