ئێران تۆمەتەكانی جۆن بۆڵتن رەتدەكاتەوە ئێران

نوچەنێت:

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی رایگەیاند، "ئەو بڕە پارەی بۆ كوشتنی من لە لایەن ئێرانەوە داندراوە پارەیەكی زۆر كەمە، لە بەرانبەردا ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەو تۆمەتانەی ئەمەریكا هیچ بنەمایەكیان نییە."

ئەمڕۆ هەینی (12/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە جۆن بۆڵتن ئاشكرای كرد، كۆماری ئیسلامی ئێران (300) هەزار دۆلاری بۆ كوشتنی من تەرخان كردبوو، بە سوعبەتەوە گوتی، "ئەو پارەیەش زۆر كەمە، من هەست بە شەرمەزاری دەكەم، چونكە من لەوە زیاتر دەكەم."

لە بەشێكی تری قسەكانی رایگەیاند، "تێگەیشتنێكی گشتی لەو هەڕەشانە هەیە، بەڵام من وردەكارییەكانی نازانم، ئەو كارە لەلایەن سوپای پاسداران ئامادەسازی بۆ بكرا بوو."

لە هەفتەی رابردوو وەزارەتی دەرەی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، "شەهرام بۆرسافی تەمەن (45) ساڵ، ناسراو بە مەهدی رەزائی، ئەندامی سوپای پاسداران بڕی (300) هەزار دۆلاری بۆ كوشتنی جۆن بۆڵتن بۆ داندرا بوو، ئەوەش لە تۆڵەی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسداران، كە لە ساڵی (2020) لەلایەن ئەمەریكاوە لە بەغدا كوژرا.

لە بەرانبەر ئەو لێدوانە ناسر كەنعانی رایگەیاند، "ئەو لێدوانانە هیچ بنەمایەكی دروستیان نییە، بەڵكو بە ئامانجی سیاسیان لەپشتە.

بەگوێرەی قسەكانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو لێدوانانەی ئەمەریكا خۆدزینەوە لە كوشتنی قاسم سلێمانی، كە راستەوخۆ لە بەغدا لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس كوشتنی.

لەبەشێكی تر قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، دادگای ئەمەریكا بەردەوام ئەو شتانە دووربارە دەكاتەوە، بەڵام ئەمجارە سیناریۆیەكی بێبەهایان بەكارهێنا. 

لە ساڵی (2020) ئێران قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قوددسی لە شاری بەغدا كوشت، تا ئێستاش ئێران بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لە ئەمەریكا دەكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین